بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرمی عێراق، بەغدا و واشنتۆن ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی ئەمنیەتیان بەڕێوە برد. لە ئەو کۆبوونەوە کە لەلایەن کومیتەی سەربازی هاوبەشی ئەمریکا و عێراقەوە بەڕێوە چوو، عەبدولئەمیر شمری جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی سوپای عێراق و جان برینان هاوتا ئەمریکییەکەی بەشداریان هەبوو.
لە ئەو دیدارەدا کە دوانیوەڕۆی پێمجشەممە و لە چوارچیوی گفتوگۆ ستراتیژیکەکانی عێراق و ئەمریکا بەڕێوە چوو، پرسی بوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق تاوتوێ کرا. لایەنەکان لە ئەو دیدارەدا لەسەر کەم کردنەوەی ژمارەی یەکینە ئۆپراسیۆنییەکان و سەربازانی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکانی عەین ئەسەد و هەولێر تا کۆتایی ئەم مانگەی زایینی رێککەوتن.
هەروەها لە ئەو کۆبوونەوە لەسەر ئەوەش ڕێککەوتن کە ئاستی فەرماندەیی هاوپەیمانی ئەمریکی لە ئەو بنکە بە فەرماندەیی ئەفسەرێک بە پلەی سەربازی ژنراڵی بۆ بنکەیەکی بچووکتر بە پلەی سەرلەشکەر بگۆڕدرێت و ئەرکی ناوبراو، بەڕێوەبەرایەتی، پاڵپشتی، تەیار کردن و گۆڕینەوەی زانیاری و ڕاوێژدان بێت.
Your Comment